گوندەکانی شێراوا تۆپباران کران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سۆخانەک و ئاقیبێی شێراوای لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سۆخانەک و ئاقیبێی شێراوای لە کانتۆنی عەفرین- شەهبا تۆپباران کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند کە داگیرکەران بە کاتیۆشا گوندەکانی سۆخانەک و ئاقیبێی شێراوایان بە چڕی تۆپباران کردووە.
سەبارەت بە تۆپبارانەکە وردەکاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.