گوندەکانی تل تەمر تۆپباران کران
سوپای داگیرکەری تورک گوندی گۆزەلیە و ئوم ئەل کێفەی شاری تل تەمری تۆپباران کرد.
سوپای داگیرکەری تورک گوندی گۆزەلیە و ئوم ئەل کێفەی شاری تل تەمری تۆپباران کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵێ هاوار-ئانها بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای داگیرکەری تورک گوندی گۆزەلیە و کۆگای گەنمی گوندی ئەل کێفەی شاری تل تەمری تۆپباران کردووە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە کۆگایی گەنمی گوندی ئەل کێفە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشکردنەسەر هاوڵاتییانی مەدەنی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە و تاوانی جەنگ لە دژی گەلانی هەرێمەکە ئەنجام دەدات.
مەبەست لە ئامانجگرتنی ژێرخانی ژیانی و ئابووری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ چۆڵکردنی هەرێمەکەیە لە دانیشتوانە ڕەسەنەکەی.