گوتنەوەی گۆرانی و درووشمە بەرخۆدانییەکان لە بەنداوی تشرین

ئێشکگرانی بەرخۆدانی بەندوای تشرین بە پێشەنگایەتی ژنان بە درووشم و گۆرانی چڕینەوە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

ئێشکگری بەندوای تشرین

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بەشێوەیەکی نەریتی بەرەو بەنداوی تشرین رۆشتن و بەردەوامیشن، وێڕای ئەوەی گەل لەسەر ڕێگەی ڕۆشتنیان بۆ بەنداوەکە دووچاری هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەبنەوە، بەڵام گەل بەردەوام بوو لە ڕۆشتنیان بۆ بەنداوی تشرین و بە چالاکی ئێشکگری خاوەندارییان لە بەنداوەکەیان کرد.

ئێشکگری لە بەندوای تشریندا شێوە و مانادارییەکەی ژیانی وەرگرتووە، لە هەموو تەمەنەکان، بە ژن، گەنج و منداڵانەوە، وێڕایی زەحەمەتییەکان ژیانی ئاسایی ڕۆژانەی خۆیان تێپەڕدەکەن، چ لە خواردن، خەوتن و تەنانەت بەجێگەیاندنی سرودە ئاینییەکانیشییان.

ئەو کەسانەی کە لە ئێشکگری بەرخۆداندان بە گرووپ بە ڕێبەی گۆرانی چڕینەوە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و بە گوتنەوەی گۆرانی دەنگبێژی و سترانە شۆڕشگێڕیییەکانەوە وەڵامی یەک بە یەکی هێرشەکان دەدەنەوە و هەستی بوێری و ئیرادەییان دووپاتەکەنەوە.

لەسەر بەنداوی تشرین ڕۆژانە لە هەموو گۆشەیەکییەوە گۆرانی دەگوترێتەوە. بە بەردەوامی گۆرانییە شۆڕشگێڕییەکان، گۆرانییە گەلەرییەکانی پەیوەست بە بەرخۆدانی گەلی کورد دەگوترێتەوە.

ژنانی گەنجیش لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و بە رێگەی گۆرانییە شۆڕشگێڕییەکانیانەوە و بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ییەوە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە خاوەنداریی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دووپاتەکەنەوە.