هاوڵاتیانی جزیرە بەشداری ئیشکگریی بەرخۆدانی تشرین بوون
بەدەیان کەس لە دانیشتووانی شارەکانی کانتۆنی جزیرە کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتبوون، گەیشتنە بەنداوەکە و نۆرەی ئیشکگرییان لە هاوڵاتیانی کۆبانێ لە ئەستۆ گرت.
بەدەیان کەس لە دانیشتووانی شارەکانی کانتۆنی جزیرە کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتبوون، گەیشتنە بەنداوەکە و نۆرەی ئیشکگرییان لە هاوڵاتیانی کۆبانێ لە ئەستۆ گرت.
گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ماوەی ٣٤ ڕۆژە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشە زەوینی و ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی SNA، لە بە نۆرە لە ئیشکگرییدان.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا بە هۆی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە بۆ سەر بەنداوەکە ٢٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی دیکەش کە بە مەبەستی پاراستنی بەنداوەکە لەوێ لە ئیشکگرییدا بوون بریندار بوون.
سەرەڕای سەرما، کەشوهەوای زستان و هێرشی ئاسمانی و زەوینی لە دەوروبەری بەنداوەکە، لە هەموو تەمەنەکانەوە بە جۆش و خرۆشێکی بەرزەوە چالاکی ئیشکگریی بەنداوەکە بەردەوامە.
ئەمڕۆ بە دەیان کەس لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، دربێسی، تل براک و شەدادەوە بۆ وەرگرتنی نۆرەی ئیشکگریی بەرخۆدان چوونە بەنداوی تشرین و نۆرەکەیان لە گەلی کۆبانێ و دەوروبەری کە ماوەی ٦ ڕۆژە لە ئیشکگرییدان وەرگرت.