دەستەی تەندروستی کانتۆنی فورات دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر گەلی بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەسەر بەنداوی تشرین خوێندرایەوە، چالاکوانانی سەر بەنداوەکە بەشدار بوون.
هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی کانتۆنی فورات عەزیزە ئیبراهیم ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و گوتی: "وەک گەلی کانتۆنی فورات بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە دوێنێوە لێرەین. دەوڵەتی تورک بە تۆپ، هاوەن، فرۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر گەلی مەدەنیی. لە دوێنێوە ژمارەی برینداران گەشتۆتە نزیک ٤٠ کەس. تاوەکو ئێستا ٥ کەس شەهید بووە. دەوڵەتی تورک مەدەنیی و ئامبۆڵانسەکان بە ئامانج دەگرێت. لێرە بریندار هەیە و دۆخی ئەوان خراپە. بانگەواز لە ڕای گشتیی جیهان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین برینداران ڕەوانەی نەخۆشخانە بکەین با ئامبۆڵانسەکانمان بە ئامانج نەگیرێت".
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی تشرین" کۆتایی هات.