هاوسەرۆکی یەرەئا: هیج کەس ناتوانێت رۆژنامەوانانی کورد بوەستێنێت

هاوسەرۆکی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) دڵیار جزیری رایگەیاند، کە ئەوان تەنیا لە رۆژئاوا ٢٧ شەهیدیان بەخشیوە و ئەوەی خستەڕوو کە هیچ کەسێک ناتوانێت رۆژنامەوانانی کورد کە گەمە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکەن، رابگرێت.

هاوسەرۆکی یەرەئا دلیار جزیری دەستنیشانی کرد، رۆڵەکانی گەلی کورد کە لە سەر میراتی پێشەنگەکانی بزتونەوەی ئازادیی کورد، بە بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەورەبوون، پێشەنگایەتی بۆ راگەیاندنی ئازاد دەکەن و وتی، "چەندەش هێرش و گوشار بکرێت، ئەوان ناتوانن خۆیان لەو راستیە بەدووربگرن کە گەلی کورد رووبەڕووی قڕکردنە".

هاوسەرۆکی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) دڵیار جزیری سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژنامەوانانی کورد قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. هاوسەرۆک جزیری باسی لەوەکرد کە راگەیاندنی ئازادی کورد سیاسەتی دەوڵەتی تورک و داردەستەکانی لە هەرێمەکە ئاشکرا دەکات و بەریان پێدەگرێت و وتی، "ئەگەر لەمڕۆدا سیاسەتی دەووڵەتی تورک لە سوریا ئاشکرا کرابێت، لەمەدا راگەیاندنی ئازاد رۆڵی گەورەی گێڕاوە. لە رۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا سیستمی ئازاد ئافرێندراوە و هەروەها هێزی پاراستنەکەی کە لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە، لەمەشدا راگەیاندنی ئازاد رۆڵێکی گەورەی هەبووە. هەروەها ئەوەی بۆ یەکەم جار پەیوەندی دەوڵەتی تورک و داعشی ئاشکرا کرد، راگەیاندنی ئازاد بوو. هەربۆیە هەموو کات راگەیاندنی ئازاد لەلایەن ئەوانەوە دەکرێتە ئامانج و بێ وەستان رووبەڕووی هێرش دەبنەوە".

٢٧ خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد شەهید بوون

هاوسەرۆک جزیری ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە تائێستا ٢٧ هەڤاڵیان لە خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد لەم تێکۆشانەدا شەهیدبوون و ئەوەسی خستەڕوو کە ترسی گەورەی دەوڵەتی تورک لەوەیە کە راگەیاندنی ئازاد سیاسەتی چەپەڵی داگیرکەران و گەمە داگیرکەرییەکانیان لە هەرێمەکە ئاشکرا دەکات و هەر بەو هۆیەشەوە دوو رۆژنامەنووس لە ٢٣ی ئابدا لە سلێمانی کرانە ئامانج. دوژمنان  راگەیاندنی ئازاد وەک لەمپەرێک لە بەردەم خۆیان دەبینن و بەوهۆیەشەوە دەیانەوێت پاکتاوی بکەن".

سنورە دەستکردەکانی دوژمنی بە فەرمی نەدەناسی

دلیار جزیری سەبارەت بە گوڵستان تارا ئاماژەی بەوەکرد، کە لە رۆژئاواش خەباتی راگەیاندنی کردووە و بەردەوام بەدوای حەقیقەت و راستیەوە بووە و سنورە دەستکردەکانی دوژمنی بە فەرمی نەناسیوە. لە هەر شوێنێک تێکۆشانی لێبووە، رەنجی کێشاوە. دواجار لەئەنجامی هاوکاری دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا شەهیدبووە.

ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت

هاوسەرۆکی یەرەئا دڵیار جزیری دەستنیشانی کرد کە رۆڵەکانی گەل کە لە سەر میراتی پێشەنگەکانی بزوتنەوەی ئازادیی کورد، بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەورەبوون، لە راگەیاندنی ئازادیش پێشەنگایەتی دەکەن و وتی، "چەندەش هێرش و گوشار بکرێت، ئەوان ناتوانن خۆیان لە راستی گەلی کورد کە بەرەوڕووی قڕکردنە، دوور رابگرن. ئەم گەلە پێویستی بە ئازادییە، لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان دەکەن. ئەو تێکۆشانە لە دژی دەوڵەتی تورک و هەموو داگیرکەرانی دیکە بە خواستێکی گەورەوە بەردەوامە".