'هەڵمەتی ئازادی رێبەر ئاپۆ لە جیهاندا دەنگیداوەتەوە'

گوڵستان ئیبراهیم ئەندامی دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەوەی خستەڕوو، کە هەڵمەتی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رۆژ لە دوای رۆژ لە جیهاندا دەنگ دەداتەوە.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' رۆژ لە دوای رۆژ بەرفراوانتر دەبێت و لە بەرامبەر گۆشەگیری هەڵوێست نیشان دەدرێت. لەو چوارچێوەدا گوڵستان ئیبراهیم ئەندامی دەستپێشخەری سوری بۆ ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'ئامانجەکە شکسدانی هێزە هەژموونیەکانە'

گوڵستان ئیبراهیم ئەوەی خستەڕوو، کە ئەوانەی بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کردووە داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و هێرشەکانی هێزە هەژمونگەراکان دەکەن و ئەوەشی خستەڕوو، "یەک لە ئامانجە سەرەکیەکانیش بریتیە لەوەی کە دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت. هەموانیش دەزانن ئەو سزایانەی بۆ رێبەر ئاپۆ دەبڕدرێنەوە، لە دەرەوەی بنەماکانی مافی مرۆڤن".

'هەڵمەتەکە وەک رووبار دەخرۆشێت'

گوڵستان ئیبراهیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی، کە لە سەرتاسەری جیهان لە رێگەی ناسینی پاڕادایمی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداربوون لە هەڵمەتەکە گەورەتر بووە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "هەڵمەتەکە رۆژ لە دوای رۆژ وەک رووبارێک لە ناو جیهاندا دەخرۆشێت و ئەنجامەکانی دەردەکەون. ناسینی بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ چانس و دەرفەتێکە بۆ هەموو گەلانی جیهان. کاتێک گەلان بینیان کە دۆزی رێبەر ئاپۆ دۆزێکی ئەخلاقییە و دەبێتە دۆزێکی جیهانی، بەشدارییان لە ناو هەڵمەتەکەدا کرد. بەرخودانی گەل بە شێوەی بەرخودانی و سەرهەڵدانی ئەنجامدرا و ئەمەش وایکرد کە دوژمن بەرامبەر بەوە بتاسێت و شۆک بێت. هەروەها ئەوەش ترسێکی گەورەی خستە دڵی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هەموو دەوڵەتە هاوکارەکانی".

'سی پی تی ئەرکی خۆی بەجێناگەیەنێت'

گوڵستان ئیبراهیم سەرنجی بۆ سەر بێدەنگی و بێهەڵوێستی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە (سی پی تی) راکێشا و ئەوەی خستەڕوو، "ئێمە زۆر جار نامەم بۆ رێکخراوەکان نارد، بەڵام بێ وەڵام بوون. لەم دواییەشدا ئاژانسی هەوآڵی فورات پرسیارەکانی ئاراستەی سی پی تی کرد، بەڵام سی پی تیش وەڵامی هەموو پرسیارەکانی نەدایەوە و ئەو وەڵامانەشی کە درابوونەوە لە جێدا نەبوون. سی پی تی دەڵێت کە ئێمە هەموو کات لە پەیوەندیداین لەگەڵ تورکی، دۆخی ئیمراڵی روون دەکەینەوە و گۆشەگیری توند لە سەر رێبەر ئاپۆ بوونی نییە. ئێمە هەمووشمان باش دەزانین کە ماوەی نزیکەی ٣ ساڵە، گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ دژوار و چڕە. ٤١ مانگە مافی دیدار پێشێلکراوە. سی پی تی ئەرکی ویژدانی خۆی بەجێناگەیەنێت".

'ئێمە بە یەک دەنگ و هەڵوێست رێبەرمان ئازاد دەکەین'

گوڵستان ئیبراهیم بانگەوازی ئەوەی کرد کە پێویستە چالاکییەکان زیاتر بەهێز بکرێن و قسەکانی بەم وتانە کۆتاییپێهێنا: "جیهان لەپێناو رێبەر ئاپۆ هەڵساوەتە سەرپێ و هەموو رۆژێک چالاکی جیاجیا ئەنجام دەدرێت.

سەرباری ئەوەش ئەو چالاکیانەی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێن، کەمن. لەبەر ئەوەی تائێستا ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەدەستنەهێندراوە. دەبێت زیاتر خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکرێت. ئێمە بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست رێبەرمان ئازاد دەکەین".