هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامن: ناوچە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکرێن

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامە. داگیرکەران گۆڕەپانە مەدەنییەکان تۆپباران دەکەن و گەل شەهید دەکەن.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی فرۆکەخانەی سرین و گوندەکانی بیر حسۆ، دکان، خەسەقی گوندەواری باشووری کۆبانێیان تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورک بە چەکی قورس گوندی ئەل-عەبدل جومعەی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای کانتۆنی فوراتی بۆمباران کرد. وێستگەیەکی کارەبا لە شاری عەین عیسای کانتۆنی فورات بە فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆمباران کرا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە گوند و شاری عەین عیسا کارەبا بڕا.

هەروەها فرۆکەی جەنگی تورک چیای گارەی لە سنووری دهۆک بۆمباران کرد. ئەنجامی بۆردوومانەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشێکی ئاسمانی لە دژی شارەکانی زرگان و سریندا بە گشتیی ٩ کەس شەهید بوون و هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین بە چەکی قورس بەردەوامە. بە هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر گوندی ئوم حەرمەلی زرگان ژمارەی برینداران گەشتە ٨ کەس.