هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ شەرمەزار کران
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی چەلەبی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی چەلەبی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆنگرە ستار و هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) لە شارۆچکەی چەلەبی کۆبانێ، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
بەسەدان هاوڵاتی لە بەردەم مەجلیسی گەلی چەلەبی کۆبوونەوە و چالاکیان بەڕێوە برد.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی منداڵانی شەهید و برینداری هێرشەکان و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاڵاکانی کۆنگرە ستار و هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی، پانکارتی "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین"، "هەتا گۆشەگیری بەردەوام بێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت" بەرزکرابوونەوە.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا گەل دروشمی "نا بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.
ڕێپێوانەکە تا بەردەم ناوەندی کۆنگرە ستاری شارۆچکەی چەلەبی بەردەوام بوو، لەوێ بە خولەکێک بێدەنگی چالاکیی گردبوونەوە بەڕێوە چوو.
دوایی بەڕێوەبەری شارۆچکەی چەلەبی کۆنگرە ستار، زەلال عەلی، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
زەلال لە قسەکانیدا ڕایگەیاند؛ دەوڵەتی تورک بە بوردوومانەکانی قەد ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و وتی، لێرەوە بە هەموو جیهان دەڵێین تێکۆشانمان هەمیشە بەردەوام دەبێت و لەسەر ڕێگای شەهیدانمان ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبینەوە."
'بێ ڕێبەر ئاپۆ ئاشتی نابێ'
زەلال لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "چارەسەری هەموو کێشەکان لە ئیمراڵییە، بەبێ ڕێبەر ئاپۆ هیچ چارەسەریەک نایاتەیدی. وەک گەلی کورد لە هەموو جیهاندا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، بەرخۆدان ئیرادە و تێکۆشانمانە. گەلی کورد لە کوێ بێت، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج. بەبێ ئەوەی مناڵ و پیر و نەخۆش لەبەر چاو بگرێت هەموو کەسێک دەکاتە ئامانج. هەڵوێستی ئێمە وەک گەلی ڕۆژئاوا دیارە، تامسۆگەر کردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامین لە تێکۆشان."
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.