هێرشکرایە سەر تیمێکی فەرمانگەی ئاوی کۆبانێ

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر تیمێکی نۆژەنکردنەوەی سەر بە فەرمانگەی ئاوی کۆبانێ لە گوندی شێخلاری ڕۆژئاوای کۆبانێ.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستڕێژی گولـلەیان لە تیمێکی نۆژەنکردنەوەی سەر بە فەرمانگەی ئاوی کۆبانێ کرد کاتێک هەوڵیانداوە داینەمۆی ئاوی گوندی شێخلار لەسەر ڕووباری فورات لە ڕۆژئاوای کۆبانێ نۆژەن بکەنەوە.  

چەتەکان دوو جار دەستڕێژی گولـلەیان لە تیمەکە کردووە، ئەمەش ڕێگربوو لە گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بە کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری.