هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندێکی کۆبانێ: ٨ هاوڵاتی بریندار بوون
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی ئاشمە لە باکووری کۆبانی و لەئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بریندار بوون کە زۆرینەیان منداڵن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی ئاشمە لە باکووری کۆبانی و لەئەنجامدا ٨ هاوڵاتی بریندار بوون کە زۆرینەیان منداڵن.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئەمشەی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کردووە، کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٨کەس بریندار بوون. بە پێ زانیارییەکان زۆربەی بریندارەکان سەر بەیەک بنەماڵەن.
ناوی بریندارەکانی هێرشەکە:
"ئیبراهیم محەمەد حەبەش (١٣ ساڵ)، ڕۆدی محەمەد حەبەش (١٢ساڵ)، موسلیم یاسر حەبەش (١٣ ساڵ)، محەمەد یاسر حەبەش (١٥ساڵ)، عایشە جەمال ئیسماعیل (٢٨ساڵ)، هودا ساڵح حەمو(٢٠ ساڵ)، ئیبراهیم ساڵح حەمۆ(١٥ساڵ)، عەبدوڵا ئیسماعیل حەمۆ(٣) ساڵ.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.