هەرەئە شەهید بوونی هەشت شەڕڤانی ڕاگەیاند
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لەرخۆدانییان دژ بە هێرشە داگیرکاییەکاندا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا شەهید بوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ناسنامەی ٨ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد کە لەرخۆدانییان دژ بە هێرشە داگیرکاییەکاندا لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا شەهید بوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کرد ٨ لە شەڕڤانیان لە بەرخۆدانیاندا دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا شەهید بوون و ئاماژەی بەوەدا لە دوای پێشهاتەکانی سووریا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەو ڕووداوەیان قواستەوە و پەرەیان بە هێرشەکانیان داوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی شەڕڤانان لە پاراستی سەنگەرەکانیاندا بوون لە پێناو گواستنەوەی گەلانی شەهبا و تل ڕفعەت بۆ هەرێمە ئارامەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هاتووە: "لە نێوان ١-٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤دا هێرشە داگیرکارییەکان سەختتر بوون و پێکدانان لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا ڕوویدا. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، هەشت شەڕڤانمان بە فیدایییەوە جەنگان و شەهید بوون."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شەڕڤانان بە خوێنی خۆیان ڕێگرییان لە ڕوودانەوەی تراژیدیا و کارەسات لەسەر گەل کرد و هاتووە: "شەڕڤانانمان بە فیدکاری خۆیانەوە ڕێگرییان لە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکی دیکەی هاوشێوەی شەنگال لەسەر گەلەکەمان گرت. ئەم فیداکارییەیان دەبێتە بناغەی تێکۆشانمان لە دژی داگیرکەران."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرساغی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدان و گەلی وڵاتپارێز کراوە، وە بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێچکە و ئامانجی شەهیدان دووپات کراوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:
ناسناو: جانفیدا عەفرین
ناو و پاشناو: محمەد عەلی
ناوی دایک – باوک: ئەمینە - ئیبراهیم
شوێنی لە دایک بوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی شەهبا- تل ڕەفعەت/ ٢ی کانوونی ٢٠٢٤
*
ناسناو: چیا عەفرین
ناو و پاشناو: محمەد ئیسماعیل
ناوی دایک – باوک: ڕبیعە - زیاد
شوێنی لە دایک بوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی عەفرین- شێراوا/ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: دڵشێر عەفرین
ناو و پاشناو: عەلی حەمۆ
ناوی دایک – باوک: فیدان - ڕەشید
شوێنی لە دایک بوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی عەفرین- شێراوا/ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: پڵنگ عەفرین
ناو و پاشناو: عیسام عیسا
ناوی دایک – باوک: ئەمینە - مەنان
شوێنی لە دایک بوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی عەفرین- شێراوا/ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: ڕستەم عەفرین
ناو و پاشناو: هۆرۆ کێلۆ
ناوی دایک – باوک: ئاسیا - دەروێش
شوێنی لە دایک بوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی عەفرین- شێراوا/ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: تەلال بلبل
ناو و پاشناو: وەحید سەفەر
ناوی دایک – باوک: فیدان - محمەد
شوێنی لە دایک بوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی شەهبا/ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
*
ناسناو: زنار ئامەد
ناو و پاشناو: موسا کۆرجی
ناوی دایک – باوک: شەهناز - محمەد
شوێنی لە دایک بوون: هەرێمی عەفرین- شێراوا/ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤
شوێن و کاتی شەهید بوون:
*
ناسناو: زنار عەفرین
ناو و پاشناو: محمەد بەکر
ناوی دایک – باوک: ئەسوم - سەلاح
شوێنی لە دایک بوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهید بوون: هەرێمی شەهبا/ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.