هاوخەباتی تێکۆشانی گوڵستان تارا کە لە ٢٣ی ئابدا لە دەرنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە پارێزگای سلێمانی شەهید بوو، ڕۆژنامەوان ستێرک گولۆ لەڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە باسی لە ئێرادە بەرزی گوڵستان تارا کرد لە کار و خەباتەکانیدا.
ستێرک گوڵۆ لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە پەیوەندی نێوان خۆی و گوڵستان تارا کرد و وتی: "لەساڵی ٢٠٠١ەوە گوڵستان دەناسم. ئەو کاتە لە ئەکادیمیایی چاپەمەنی شەهید غوربەتلی پێکەوە کارمان دەکرد. هەر لەو کاتەوە ئاشنای دڵسۆزی گوڵستان بووم لە کارەکانیدا، مرۆڤێکی بە ئایدیا و هەمیشە ڕووخۆش بوو. هەرکاتێک دەستی بەکارێک بکردایە هەر شتێکیش ڕوویدابا دەستی لە کارەکی بەرنەدەدا، گوڵستان لە ناوچەی وڵاتپارێزی ئێلح لەدایک ببوو بۆیە قارەمانێتی ئێلحی لە خۆیدا ناوەخن کردبووەوە. هەمیشە لە لێکۆڵینەوەکانیدا لەو ڕووداوانەدا لێکۆڵینەوەی دەکرد کە پەیوەندی بە مێژووی کورد و ژنانی کوردەوە هەبوو، بەدوای ڕاستییەکاندا دەڕۆشت، تا ئەوەی خۆی بوو بە خودی حەقیقەت و ڕاستی. گوڵستان بە بڕیاردارییە مەزنەکەیەوە بۆ هەر چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەت بۆ منداڵانی کوردستان هەڵگری عەشقێکی گەورەبوو."
'ڕووداوەکانی بە دەنگ و بەرخۆدانی ژنەوە پیشان دەدا'
لە بەردەوامی قسەکانیدا ستێرک گولۆ ئاماژەی بەوەدا گوڵستان تارا وەک ڕۆژنامەوانێک لە باشووری کوردستان کاری گەورەی کرد و وتی: "هەندێک لە شێوەزاری سۆرانی فێر ببوو. ئەو کاتانەی لە رۆژئاوای کوردستاندا کارەکانی دەکرد هەمیشە لە هەوڵی پیشاندانی حەقیقەتی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بوو. هەموو ئەو هێرشانەی دەکرانە سەر ڕۆژئاوا بۆی ببووە بە پرسیار کە ئاخۆ بۆچی ئەم هێرشانە ڕوودەدەن؟ بۆیە لە بەدواداچوونەکانیدا دەنگ و بەرخۆدانی ژنی پیشان دەدا. بەدواداچوونەکانی ئەوەندە کاریگەر بوو کە سەرنجی هاوکارەکانی ڕادەکێشا. گوڵستان عەشقێکی زۆر بۆ کلتوری کوردی هەبوو هەمیشە حەزی بە ئاهەنگ و گۆرانی کوردی هەبوو، لێکۆڵینەوەی لە میراتی هونەری کوردی دەکرد. لە هەمان کاتدا ژنێکی خاوەن بڕیاربوو، ژنێکی هەستیاربوو هەمێشە بە گوڵەی ئێمە بانگمان دەکرد. هەمیشە یارمەتیدەری هەڤاڵەکانی بوو. گوڵەی ئێمە بە کامێرا و پێنوسەکەیەوە بووە قارەمانی ڕاگەیاندنی ئازاد. لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بوو بە خاوەنی جێگیەیەکی گەورە، لە دژی نکۆڵیکردنی گەلی کورد تێکۆشا و بوو بە حەقیقەتی تێکۆشان. هەموو پارچەکانی کوردستان خاوەندارییان لە گوڵستان کرد، بۆیە تێگەشتین لەوەی ئیدی گوڵی بوو بە گوڵی هەموو کوردستان. هەربۆییە دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی لە دەنگی گوڵی تراسن و هێرشییان کردە سەر."
'پەدەکە هەوڵدەدات ڕەوایەتی بدات بە تیرۆکردنیان'
لە کۆتایی قسەکانیدا گولۆ ئاماژەی بەوەدا گوڵستان بۆ ئەنجامدانی کاری ڕاگەیاندنی ڕۆژانەی خۆی بەڕێکەوت، بە پشتیوانی پەدەکەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆکرا و وتی: "ڕاگەیاندنی پەدەکە ئەو هاوڕێیانەی ئێمە وەک چەکدار پیشان دەدەن. وێڕای ئەوەی زۆرێک لە بەرپرسانی یەنەکە و چەندین دەزگای داکۆکی لە رۆژنامەنووسان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە ئەو هاوڕێیانەمان ڕۆژنامەوان بوون، بەڵام پەدەکە بەو پڕوپاگەندانەیەوە هەوڵدەدات ڕەوایەتی بدات بە تیرۆکردنی هاوڕێیانی ڕۆژنامەوانمان. هەر بۆیە بە بەردەمیدانمان بە خەباتی راگەیاندنی ئازاد دووپاتیدەکەینەوە هیچ شتێک ناتوانێت هەنگاوی حەقیقەت لە کوردستاندا ڕاوەستێنێت. ئەو تێکۆشانەی بە غوربەتلی ئەرسۆزۆەوە دەستیپێکرد لە گوڵستان و هێرۆدا بەردەوامی خۆی وەرگرت، بۆیە هەمیشەش لە لایەن سەدان ژنەوە ئەو ڕێگەیە بەردەوام دەبێت. ئەمە حەقیقەتێکە و هێچ شتێک ناتوانێت ڕایوەستێنێت. لەو باوەڕەدام ڕۆژنامەوانان و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد بە گوێرەی ئەم ڕاستییە بەردەوام دەبن. هەتا ئەم حەقیقەتە لە تەواوی جیهاندا بڵاودەبێتەوە خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد دەستبەرداری هێڵی حەقیقەت نابن."