هونەرمەند باوکی حەواس کۆچی دوای کرد

هونەرمەند و دامەزرێنەری گروپی شەهید هۆگر باوکی حەواس لە ٩٠ ساڵیدا لە شاری حەسەکە کۆچی دوای کرد.

دوێنێ هونەرمەند فەرحان سلێمان موراد ناسراو بە 'باوکی حەواس' لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵدەوە لە ماڵی خۆییدا لە شاری حەسەکە کۆچی دوای کرد.

تەرمی باوکی حەواس لە گۆڕستانی شاری حەسەکە بە خاک سپێردرا.

باوکی حەواس یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی شەهید هۆگر بوو لە ساڵی ٢٠١١ دامەزرێنرا و دوای ساڵێک ٢٠١٢ بەشداری ناوەندی خابووری کەلتوور و هونەری حەسەکە بوو.