هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە عەزاز و مارع ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، لە عەزاز و مارع کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانیان ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی رزگاری عەفرین ئاشکرایان کردووە کە لە چالاکییەکانیاندا ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.

ئەوەش راگەیەندراوە، کە لە دژی هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکیە بەرپەرچدانەوەکانیان بەردەوامە و ئەم زانیاریانەی خستەڕوو:

"٣ی تشرینی دووەم لە هێڵی ئەعزازدا لە چالاکی نیشانەشکێنیدا داگیرکەرێک کوژرا.

٤ی تشرینی دووەم لە هێڵی مارعدا ٢ چالاکی نیشانەشکێنی ئەنجامدران، لە ئەنجامدا ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران".