لوئەی ئەل سەتەم ئەندامی بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزور لە بارەی پارێزگاریکردن لە سەقامگیری دێرەزوەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "وەک ڕۆڵەی دێرەزور لەبەرانبەر هەموو ئەو هێرشانەدا هەرێمەکەمان دەپارێزین."
لۆئەی ئەل ستەم باسی لەوەکرد دوای ئەوەی دێرەزور ڕزگارکرا، بە دامەزراندنی ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی سەربازی هەنگاوی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانی ئاسایشی دێرەزور دەستپێکرا و وتی: "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیش لەو کاتەدا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا بۆ دابینکردنی سەقامگیری. لە ڕاستییدا تا کۆتاییهێنانی داعش لە ڕووی جوگرافییەوە ئاستەنگی و مەترسی زۆرمان دەهاتە پێش. شانە نوستوەکانی داعش هەموو کاتێک لە هەوڵی تێکدانی ئارامی هەرێمەکەدا بووە، بۆیە بۆ بنەبڕکردنیان هەموو کاتێک لەگەڵ خەڵکی هەرێمەکەدا لە هاوکاریدابووین."
هێرشێکی فرە-لایەن بوونی هەیە
لە بەردەوامیدا ئەل ستەم ئاماژەی بەوەدا نەک بە تەنها لە لایەن چەتەکانی داعشەوە، هاوکات حکومەتی دیمەشق و چەتەکانی بەرگری نیشتیمانی (دیفاع ئەل وەتەنی) سەر بە ئێرانیش هەموو کاتێک لە جموجۆڵدا بوون بۆ لەباربردنی سەقامگیری دێرەزور و ئەمەی وت: "لە لایەیەکی دیکەوە ئەم گرووپانە پێکەوە لە هێرشکردندان. ئەمەش دەبێتە هۆکاری دەرفەت بۆ شانە نوستووەکان کە هێرش و ئاژاوە بنێننەوە لە هەرێمەکەدا. بە هۆی هێرشەکان لایەکەی دیکەی فوراتەوە، هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق، زیانێکی زۆر بەر گەل کەوتووە.
نزیک بە ساڵێک دەبێت دەستمان بە ئۆپراسیۆنی بەهێزکردنی ئاسایشی و ئارامی لە دێرەزور کردووە. قەسەدە و هێزە فەرمییەکانی دیکەش هاوکاریمان دەکەن. لەم ماوانەی دواییدا هێرشی هاوبەش دەکرێتە سەر ئاسایشی ناوخۆ و قەسەدە، زیانێکی زۆر بەر گەل کەوتووە. زۆرینەی ئەم هێرشانەش لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقەوە کراون. ڕوونە ئامانجی هێرشەکان ترساندنی گەلی هەرێمەکە و تێکدانی ئاسایشی هەرێمەکەیە. بێگومان هەموو هێزێ ئێمەیش بۆ ڕێگریکردنی ئامانجی ئەو هێرشانەیە."
پەروەردەی تایبەت ئەدرێتەوە
لۆئەی ئەل ستەم پەیوەست بە ڕێکخستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە دێرەزور وتی: "دابینکردنی ئاسایشی هەرێمەکە ئەرکی بنەڕەتیمانە. کار و ئۆپراسیۆنەکانمان لە دژی شانە نوستووەکان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر و تاوانە ڕێکخراوەکانە. لە هەرێمەکەدا کەسانی هەڵبژێردراو لە دوای وەرگرتنی پەروەردەی تایبەت دێنە ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە. ئەمەش لە پێناو باشترین خزمەتکردنە بە هەرێمەکە، چونکە خۆمان بە بەرسیاری خزمەتکردنی گەل دەبینین. وەک ڕۆڵەی دێرەزور هەرێمەکەمان لە هەموو هێرشەکان دەپارێزین. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین لە دەوری بەڕێوەبەری خۆسەر گردببنەوە و ئاسایش و ئارامی دێرەزور بپارێزیین."