هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەبارەت بە تەقینەوەکەی قامیشلۆ لێدوانیدا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلەی لە قامیشلۆ تەقیەوە رایگەیاند بەهۆی بۆمبێکەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە جێکرابوو ڕوویداوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شەهیدبوونی ٢ هاووڵاتی لە قامیسلۆ لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە:

"رۆژی ٢٨ی ئاب، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ، تەقینەوەیەک لە قامیشلۆ ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا لە بەردەم پۆست و گەیاندن تەقیەوە، لە ئەنجامدا ژنێک و کوڕەکەی شەهید بوون". بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، دەرکەوت کە بۆمبێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بەجێکراوە، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ زانینی وردەکاری زیاتر و هەروەها داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان کردووە بۆ باشترکردنی ئاسایشی شار و هەرێمەکە پێویستە لە پەیوەندی وهاوکاریی زیاتردا بن و زانیارییەکانتان بە ڕێگەی ژمارەی ٠٩٩٥٤٧٢٩٧٨ بگەیەننە دەست هێزەکانی ناوخۆ."