جەژنی نەورۆز لە قامیشلۆ پیرۆز کرا

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە درووشمی “ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، زامنی سوریایەکی دیموکراتیکە” بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا.

لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری جەماوەرێکی زۆری گەل و پێکهاتەکانی ناوچەکە، ئاگری نەورۆز بە ڕۆحی کاوەی سەردەم کرایەوە و جەژنی  نەورۆز پێرۆز کرا.

لە ئاهەنگەکەدا گەلی قامیشلۆ بە درووشمی “ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، زامنی سووریایەکی دیموکراتیکە”  تێکڕا جەختیان لە سەر ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە، هاوکات داوایانکرد نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هەوێنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان لەژێر ڕێنماییەکانی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد و گەلانی ناوچەکە.

نەورۆز و بە جۆش و خرۆشێکی کوردانەوە بەڕێوە دەچێت و گەل بەردەوام بەشداری ئاهەنگەکە دەبن و هونەرمەندان بە پێسکەش کردنی گۆرانیەکانیان ئاهەنگەکەیان زیاتر بە گەرم و گوڕ کردووە.