کانتۆنی فورات بە سەختی بۆردوومان دەکرێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن و چەکی قورس گوندەکانی عەین عیسا و کۆبانیی کانتۆنی فورات، بەنداوی تشرین و کۆگایەکی گەنمی لە سیرین کردە ئامانج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن و چەکی قورس گوندەکانی عەین عیسا و کۆبانیی کانتۆنی فورات، بەنداوی تشرین و کۆگایەکی گەنمی لە سیرین کردە ئامانج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن و چەکی قورس چەندین گوندی کانتۆنی فوراتو بەنداوی تشرینی کردە ئامانج.
دەوڵەتی تورک گوندەکانی سەرامیدە و سوێدا و مشێرفە و حاج حەسەن و تایسی سەر بە عەین عیسای تۆپباران کرد. هەروەها گوندی ئوم سەهاریجی ڕۆژئاوای شارەکەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردە ئامانج.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرینیشیان بۆردوومان کرد. هەروەها گوندەکانی تینا و بیر حەسۆ و غاسق و سەپەتی باشووری کۆبانێ و کۆگایەکی گەنم لە سیرین بۆردوومان کران.