کاروانێکی دیکەی گەل بەرەو تشرین بەڕێکەوتن
چالاکیی بەرخۆدانی ئیشکگریی لە بەنداوی تشرین کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرێوەدەچێت، بەردەوامە. گەلی کۆبانێ بۆ جاری چوارەم بەرەو ئیشکگریی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
چالاکیی بەرخۆدانی ئیشکگریی لە بەنداوی تشرین کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرێوەدەچێت، بەردەوامە. گەلی کۆبانێ بۆ جاری چوارەم بەرەو ئیشکگریی بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.
بەمەبەستی ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە بەنداوی تشرین ئیشکگریی بەرخۆدان بەڕێوە دەبەن.
جەماوەری گەل لە ناوچە جیاوازەکانەوە بە نۆرە بەشداری لە ئیشکگرییەکە دەکەن.
گەلی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی کۆبانێ کۆبوونەوە و بۆ جاری چوارەم بەرەو تشرین بەڕێکەوتن.
گرووپی نوێ نۆرەی ئیشکگریی لە هاوڵاتیانی تەبقا، ڕەقە و دێرەزۆر وەردەگرن و دەست بە ئیشکگریی دەکەن.