کاروانێکی نوێی هاوڵاتییان گەیشتە بەنداوی تشرین
کاروانێکی نوێی هاوڵاتییان بۆ دژوەستانەوەی هێرشەکان، لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، درباسییە و تل براکی کانتۆنی جزیرەوە بەڕێکەوتبوون بە ئیرادە بەرزییەوە گەیشتنە بەنداوی تشرین.
کاروانێکی نوێی هاوڵاتییان بۆ دژوەستانەوەی هێرشەکان، لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، درباسییە و تل براکی کانتۆنی جزیرەوە بەڕێکەوتبوون بە ئیرادە بەرزییەوە گەیشتنە بەنداوی تشرین.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی لە شارەکانی حەسەکە، تل تەمر، درباسییە و تل براکی کانتۆنی جزیرەوە بە کاروان ڕوویان کردە بەنداوی تشرین بۆئەوەی بەشداری چالاکییەکانی پاراستنی بەنداوەکە ببن و لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بوەستنەوە. بە ئیرادە بەرزییەوە گەیشتنە بەنداوەکە.
لەگەڵ گەیشتنی کاروانەکەدا بە وتنەوەی درووشم و هەلهەلەی سەرکەوتنەوە لە لایەن ئەو کەسانەوە پێشوازییان لێکرد کە پێشتر بۆ ئێشکگری لە بەنداوەکە بوون.
دوابەدوای زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەنداوەکە، هاوکات بۆ پارێزگاری کردن لە بەنداوەکە و پشتیوانیکردن لە هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە بە کاروان ڕوو دەکەنە بەنداوی تشرین. وێڕای بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەرییان، گەل لە چالاکییەکانیان بەردەوامن و پەیامی بەرخۆدان دووپاتەکەنەوە.