کۆچبەرانی گرێسپی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزارکرد
کۆچبەرانی گرێسپی لە شاری عەین عیسا بە خۆپیشاندانێک کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیان لە سیرین و زرگان شەرمەزار کرد.
کۆچبەرانی گرێسپی لە شاری عەین عیسا بە خۆپیشاندانێک کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیان لە سیرین و زرگان شەرمەزار کرد.
سەدان دانیشتووی کەمپی گرێسپی لە شاری عەین عیسا کۆبوونەوە و بە خۆپیشاندانێک کۆمەڵکوژییەکانی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە شاری سیرینی کانتۆنی فورات و لە زرگانی کانتۆنی جەزیرە شەرمەزار کرد.
دانیشتووان وێنەی شەهیدانیان هەڵگرت و درووشمی "نا بۆ داگیرکاری تورک" و "نا بۆ کوشتنی منداڵ و ژنان" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە"یان بەرزکردەوە.
لە گۆڕەپانی کەمپەکە هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شاری عەین عیسا ئەیاد ئەل عیسا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر گوند و شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
ئەیاد بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هەڵوێست وەربگرن و تاوانەکان بوەستێنن، تاوەکو چیتر خەڵکی سڤیلی بێتاوان شەهید نەبن.
خۆپیشاندانەکە بە درووشمی "نا بۆ کوشتنی خەڵکی سڤیل" کۆتایی هات.