کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا: کاتی ڕزگارکردنی عەفرین نزیکە

لە کانتۆنی ڕەقە و تەبقە ٧ هەمین ساڵیادی هێرشکردنە سەر عەفرین شەرمەزارکرا و سڵاو لە بەرخۆدان کرا.

کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە تەبقە و دانیشتووانی کانتۆنی تەبقە بەبۆنەی ٧ هەمین ساڵیادی هێرشەکانی سەر عەفرین ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تەبقە بە هەڵگرتنی ئاڵای قەسەدە و یەپەژە و پانکارتی "کاتی ڕزگارکردنی عەفرین نزیکە" دەستی پێ کرد.

لە گۆڕەپانی شاری وەرزش ڕێپێوان گۆڕا بۆ گردبوونەوە. ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فەریدە ئیبۆ گوتی: "٧ ساڵە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەین. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێداگریمان بۆ ڕزگارکردن و گەڕانەوە بۆ عەفرین زیاتر دەکات".

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کانتۆنی تەبقە ئەحمەد ئەل عومەر سڵاوی لە بەرخۆدان و فیداکاری خەڵکی عەفرین کرد.

ڕەقە

هەر بەو بۆنەیەوە کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و خەڵکی کانتۆنی ڕەقە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە، تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین بەردەوامە، دووپاتکرایەوە کۆچبەرانی عەفرین بەرخۆدان و ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتیکیان هەڵبژاردووە.

بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە یاساییەکان کرا بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و گەڕانەوەی کۆچبەران.