خەڵکی هەڕێمی فورات سەردانی بنەماڵەی شەهید جاندا جودییان کرد
خەڵکی هەرێمی فورات بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی سەردانی بنەماڵەی جاندا جودییان کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدببوو.
خەڵکی هەرێمی فورات بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی سەردانی بنەماڵەی جاندا جودییان کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدببوو.
بە سەدان کەس لە دانیشتوانی هەرێمی فورات بەشدارییان لە پرسەی شەهید سارا عيبدی (جاندا جودی)دا کرد.
خێمەی پرسەکە لە گەڕەکی شەهید بۆتانی کۆبانێ دانرابوو و لە ژێر خێمەکەدا وێنەکانی شەهید جاندا هەڵواسرابوون.
لە مەراسیمی سەرەخۆسیدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات عادل حەجی قسەی کرد و رایگەیاند، "شەهیدان ئیرادەی ئازاد، گەلی ئازاد و کۆمەڵگای ئازادیان لە ئێمە دەوێت. شەهیدان بۆ ئێمە خۆشەویستی و راستی شکۆمەندانە بەرەوپێش دەبەن. کاتێک مرۆڤ بۆ خۆی و گەلەکەی تێدەکۆشێت و ئازادی بۆ گەلەکەی دەستەبەر دەکات، ئەمە راست و دروستە. ئێمە بەردەوام رێبازی شەهیدانمان دەگرینەبەر.
مەراسیمی پرسەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.
هـ . ب