خەڵکی کۆبانێ هاتنە بەنداوی تشرین
دانیشتووانی کۆبانێ بۆ بەشداربوون لە چالاکیی ئێشكگری هاتنە بەنداوی تشرین.
دانیشتووانی کۆبانێ بۆ بەشداربوون لە چالاکیی ئێشكگری هاتنە بەنداوی تشرین.
ئەم بەیانییە سەدان دانیشتووی شاری کۆبانێی کانتۆنی فورات، بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ، تاوەکو بەشداربن لە چالاکی ئێشکگری پاراستنی بەنداوی تشرین.
کاروانی دانیشتووان گەیشتنە بەنداوەکە و لەلایەن دانیشتووانی تەبقە و ڕەقە و دەیرەزۆرەوە پێشوازییان لێ کرا.
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئێشکگری دەگرن.