خەڵکی شەدادی تەرمی شەهید ئەحمەد قاتعیان بەخاکسپارد
تەرمی ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستن ئەحمەد قاتع کەردوش لە کانتۆنی جەزیرە کارەبا گرتی و شەهید بوو، لە شاری شەدادی بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستن ئەحمەد قاتع کەردوش لە کانتۆنی جەزیرە کارەبا گرتی و شەهید بوو، لە شاری شەدادی بەخاکسپێردرا.
دانیشتووانی شاری شەدادی کانتۆنی جەزیرە، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنیی و خزمەتگوزارییەکان، شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن ئەحمەد قاتع کەردوش لە گۆڕستانی شەهیدانی شارەکە بەخاکسپێردرا.
٢٧ ی ئایار شەڕڤان ئەحمەد قاتع کارەبا گرتی و شەهیدبوو.
لە گۆڕستان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەداد عەودە حوسێن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، ڕۆڵی شەهیدانی لە پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و مەزنکردنی تێکۆشان بەرز نرخاند.
لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن دەمهات حەسەکە بەڵێنی دا بە درێژەدان بە تێکۆشان لەسەر ڕێگەی شەهید ئەحمەد تا سەرکەوتن.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. هەڤاڵانی شەهید، تەرمی شەهیدیان لە گۆڕستان بەخاکسپارد.