خەڵکی تربەسپی بە ڕێپێوانێک پشتگیرییان لە قەسەدە کرد

لە شاری تربەسپیی کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەدان کەس بۆ پشتگیردان بە قەسەدە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

خەڵکی شارەکە بۆ پشتگیردان بە قەسەدە لە پێش بینای کۆنگرە ستاری شارەکە لێکترگردبوونەوە و بە پانکارتی "لەگەڵ قەسەدەداین، قەسەدە شکۆمانە" ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

جەماوەری ڕێپێوانەکە بە کۆڵانەکانی شارەکەدا ڕێپێوانیان کرد و دواتر لە پێش بینای ئەنجومەنی شار گردبوونەوە. لەوێ بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری تربەسپی خالیا ئەحمەد قسەیکرد و لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانەکانی یەپەژە و یەپەگە بەوەی چۆن لەسەرەتای شۆرشەوە لە دژی هێرشەکان ئەرکی پاراستنی خاکی سووریایان لە ئەستۆ گرتووە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "ئەوانەی لەمڕۆدا دەڵێن با قەسەدە چەک دانێت، هەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ئەو کەسانەن کە خواستیانە سووریا وێران بکەن."

خالیا لە قسەکانییدا باسی لەوەشکرد وەک خەڵکی تربەسپی ئەم ڕێپێوانەیان بۆ پشتگیریدان بە قەسەدە ئەنجامداوە و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش ئامادەن هەموو قوربانییەک بدەن.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق" کۆتایهات.