خێمەی پرسە بۆ شەهیدانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایش دانرا

بۆ مەروان ئۆسۆ و محمەد شەمدین (جانۆ) کە لەدەرنجامی هێرشی داعشەوە شەهیدبوون، لە شاری حەسەکە خێمەی پرسە و سەرەخۆشی دانرا.

مەراسیمی پرسەی  شەهیدی قەسەدە جانۆ (محمەد شەمدین) و شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مەروان ئۆسۆ، لە گەڕەکی کەبابەی حەسەکە بە بەشداری ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، نوێنەرانی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە و گوندنیشینانی حەسەکە بەڕێوەچوو و سەرەخۆشی خۆیان لە بنەماڵەی هەردوو شەهید کرد.

لە خێمەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەردوو شەهید دانرابوون.

لە مەراسیمەکەدا رەوان شێخۆ بەناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکەوە قسەیکرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدەکان کرد.

لە بەڕێوەبەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە ئیدریس ئۆسۆ قسەیکرد و پەیامی بەردەوامی لەسەر ڕێگەی شەهیدان دا و وتی: "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قەڵغانی پاراستنی ئەم خاکەیە."

لە کۆتاییدا بنەماڵەی هەردوو شەهید باوەڕبوونیان بۆ هێزەکانی قەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ دووپاتکردەوە لە پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیداندا.

مەراسیمەکە بە دروشمی پەیامی دڵسۆزی بە ڕێگەی ئازادی شەهیدان کۆتایهات.