خوێندکاران و هەڤاڵانی باسی سەید ئەڤران دەکەن

خوێدنکارانی سەید ئەڤران، ڕۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕ کە وتبووی: "چیرۆکەکە بەردەوامە و بەردەوامی دەبێت"، سەبارەت بە سەید ئەڤران قسەیان کرد.

ڕاستی بابەتێکی نادیار نییە. هەندێک جار ڕاستیەکان لەو شەقامەیە کە ئاپێ موسا لێی کوژرا. یان لە قەراغی دەریایەکە کە فەرهاد تەپە لێ دۆزراوەتەوە. یان له و یاریگایەدایە که مەتین گۆکتەپه تێدا کوژراوه، یان لەو کوێستانانەدایە کە غوربەت عەلی ئەرسوز دڵی خۆی تێدا هەڵکۆڵی و زۆر شوێنی دیکە.

ئەوەندە کە شاگردەکانی لە هەوڵی ئەوەدان کە ببنە تیشکی حەقیقەت و ڕێبازی سەید ئەڤران، ئاپێ موسا، غوربەت عەلی ئەرسۆز، حافز ئاکدەمیرەکان، فەرهاد تەپە، مەتین گۆکتەپە و محەممەد شنولەکان پەیڕەوی بکەن.

شاگردانی سەید ئەڤران، ڕۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕ، کە گوتیان: "چیرۆکەکە بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت" باسیان لە سەید ئەڤران کرد.

'سەید ئەڤران بۆ خۆی وەک ئەکادیمیای ڕۆژنامەوانی بوو'

ڕۆژ دەنیز پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات دەڵێت پێش ئەوەی چاوی پێی بکەوێت زۆر شت لەبارەی سەید ئەڤرەنەوە بیستبوو ئەوەش هەستی حەسرەتێکی لە دڵدا دروستکردبوو و دەڵێت: "لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ یەکەم جار دەرفەتی ئەوەم دیت کە سەید ئەڤران بناسم. لە یەکەم دیداردا، لە دڵی خۆمدا گوتم، ئایا دەتوانم لەگەڵ هاوڕێیەکی وەها گەورەدا خۆم بگونجێنم و دیالۆگێک دەست پێبکەم؟ بەڵام کاتێک دەستی بە قسەکردن کرد، زۆر بەهەست بووم. پێم وابوو ساڵانێکە منی ناسیوە و پەیوەندییەکی گەرمی لەگەڵمدا هەیە. کاتێک پرسیم ئایا من دەناسیت، وتی: بێگومان من بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانت دەکەم. من لە بواری ڕۆژنامەنوسیدا تازە بووم، بەڵام ئەو ئیلهامی پێ بەخشیم وەک ئەوەی ڕۆژنامەنووسێکی چەندین ساڵە بم. پەیوەندییەکانی لەگەڵ منداڵان منداڵانە بوو، لەگەل گەنج و گەورەکان وەک خۆیان لەگەڵیان پەیوەندیی دەگرت. ئەو پەیوەندی و تێکەڵاو بوونی بە کۆمەڵگاوە زۆر بوو بەردەوام دەیگوت؛ ئەگەر ڕۆژنامەنووسێک پەیوەندی بە کۆمەڵگاوە بپچڕێت، ئەوا ئیتر ڕۆژنامەنووس نییە.

'ڕۆحی هاوڕێیەتی نەک تەنها بە قسە بەڵکوو بە ئەزموون بە ئێمەی نیشاندا'

هەروەها ئەندامی نەفەڵ پڕۆدەکشن، زنار جەعفەر، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ هەڤاڵ سەید ئەڤران یەکیان ناسیوە و ئاشکرای کردووە کە کاری میدیایی لە ڕۆژئاوا لەو کاتەدا تازە پەرەی سەندبووە. جەعفەر باسی لەوەشکرد، سەید ئەڤران ئەو کەسە بوو کە کاری ڕۆژنامەوانی بەرەوپێش برد و بناغەی کارەکانی دانا. جەعفەر وتی: "هەڤاڵ سەید بەردەوام پێی دەگوتم، دەبێت ئاگاداری کۆمەڵگاکەتان بن. دەیوت هەموو شتێک بخوێنەرۆ. ئەو هاوڕێ و مامۆستا بوو ڕۆحی هاوڕێیەتی نەک بە قسە بەڵکو بە کردار بە ئێمەی نیشاندا. بۆ ئەوەی فێری کولتوور، مێژوو و نەریتی کۆمەڵگا بین زۆر هانی دەداین بەراستی پایەیەکی ڕۆژنامەوانی ئازاد بوو.

'لە دڵی هەر کەسێکدا 'ژیانێکی بنیات ناوە'

هەروەها ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی ڕۆناهی عەبدوڕەحمان محەممەد ڕاگەیاندووە، "دەرفەتم بۆ ڕەخسا لە میانەی پەروەردەدا لە ڕۆژنامەنووسی ئازاددا بیبینم و لەسەر سیفەتە و کەسایەتی  ئاشنابم. هەڤاڵ سەید شۆڕشگێڕێک بوو و وەک شۆڕش لە کار و ئەرکەکانی نزیک دەبووەوە. تێگەیشتنەکانی لە هەڵوێستەکانیدا ڕەنگی دەدایەوە. ڕۆحێکی گەنجانەی بوو. گفتوگۆمان لەسەر چالاکییە میدیایی و کولتوورییەکان بوو. ئەو کەسێک بوو بەدوای حەقیقەت و ڕاستیەکانددا دەگەڕا. هەڤاڵێک بوو کە بە باشی لە مێژوو تێدەگەیشت. ڕۆژنامەنووسێکی ئازاد، شۆڕشگێڕ و بوێر بوو، لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی ئاشقی کولتوور و هونەر بوو و وەفادار بە رێگای هەڤاڵانی شەهیدی بوو."

'بەهەزاران خەباتکاری ڕۆژنامەوانی ئازادی پەروەردە کرد'

عوسمان بولوت، کارمەندی کەناڵی ڕۆناهی لەسەر کەسایەتی هەڤاڵ سەید دەڵێت، سەید ئەڤران دڵ و هێزی وەها بوو کە هەر کەسێک پەروەردە بکات و وتی: "ئەو بەشێوەیەکی بەهێز هاوسۆزی دەنواند. بە دڵنیاییەوە بۆ هەموو پرسیارێک وەڵامی هەبوو. تا ئەو کەسە تێنەگەیشتبا و قەناعەتی نەهاتبا، بەردەوام بوو لە ڕوونکردنەوە و تێگەیاندنی. ئەگەر لە کاری میدیایی خۆماندا گەیشتوینەتە ئەم ئاستە، ئەوە لە سایەی ڕەنج و ماندوو بوونەکانی هەڤاڵ سەیددایە. لە ئەنجامی هەوڵە درێژخایەنەکانی ئەودا، بەهەزاران خەباتکاریی چاپەمەنی ئازاد پەروەردە بوون. هیچ خەباتکارێکی ڕۆژنامەوانی ئازاد نییە کە پەروەردەی هەڤاڵ سەیدی نەبینی بێت."

'ورەبەخش بوو'

سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) کەندال شێخۆش بەم جۆرە باسی لە سەعید ئەڤران کرد، "لە ساڵی ٢٠١٣دا لە عەفرین پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)بووم. هاوڕێ سەید لە بەهاری ٢٠١٣دا هاتە عەفرین. لە ١ی ئاداری ٢٠١٣دا ئانها دەستی بەکارکرد و ئەوەی پێشەنگایەتی کرد هاوڕێ سەید بوو. لەوەوە فێری زۆر شت بووین. نەک هەر لە راگەیاندندا بەڵکوو لە ژیانیشدا مامۆستای ئێمەبوو. لە هەمووشی گرنگتر ئازایەتی و بوێری بە ئێمە دەبەخشی. خۆی بەو کەسانە دەگەیاند کە کەسانی دیکە نەیاندەتوانی خۆیانی پێبگەیەنن. لەکوێ مەترسی هەبووایە، هاوڕێ سەید لەوێ بوو. هەرەندە نەیدەتوانی بە عەرەبیش قسەبکات، بەڵام پەیوەندی باشی لەگەڵ گەلی عەرەب سازکردبوو. کەسایەتیەکی لەخۆبوردەی هەبوو. هەندێک جار پێویست نەبوو قسەس بکات، هەر بە کردار میکانیزمی رەخنە و رەخنەدانی پێکدەهێنا. هەڤاڵێک بوو کە بەدوای چارەسەریەوەبوو. بۆ دۆزینەوەی کلیلی چارەسەر و کردنەوەی گرێ کوێرەکان هەوڵی زۆری دەدا.

'مێژوویەک بوو'

خەباتکاری رادیۆی خابور میرخان مەحمود عیمادیش وتی، "رۆژنامەوانێکی بەو جۆرەبوو کە راستی دەخستە بەرچاوی هەمووان. دەیگوت 'رۆژنامەوانی پێویستی بە رۆحێکی فیداییە، گەر فیدایی نەبێت ناتوانێت راستی دوژمن ئاشکرا بکات'. سەرباری ئەوەی کێشەی تەندروستی قورسی هەبوو، بەڵام لە کار و خەبات دوورنەکەوتەوە. بە گوڕ و تینەوە کاری بۆ پەروەردەکردنی خەباتکاری نوێ دەکرد، رەنج و ماندووبوونی زۆری کێشا. بەو جۆرە تێکۆشا کە شۆڕشی بە جیهان ناساند و پێی راگەیاندن. بۆ ئەوەی پاڕادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بڵاوبکاتەوە و بە جیهانی بناسێنێت رۆژانە خەباتی رۆژنامەگەری خۆی بەرەوپێشدەبرد. مێژوویەک بوو. ئەرکی سەرەکی لای ئەو زاناکردن و وشیارکردنەوەی گەنجان بوو".