ڕێکخراوی هەواڵگری سویسرا: پەکەکە توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە

لە ڕاپۆرتی ئەمنی ساڵی ٢٠٢٤دا ئاماژە بەوە کراوە کە پێوانە بنەڕەتییەکانی سیستەمی جیهانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. سەبارەت بە کوردیش وتراوە "پەکەکە نوێنەری سەرەکی گەلی کوردە، بۆ دانپێدانانی شوناسی کوردی تێدەکۆشێ و هەرجۆرە توندوتیژیەک ڕەتدەکاتەوە."

دەزگای هەواڵگری فیدراڵی سویسرا (SRC) ڕاپۆرتی ئەمنی سویسرای بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە ٩٠ لاپەڕە پێکهاتووە، لەگەڵ هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، ڕووداوەکانی جیهان، سیاسەتی وڵاتانی وەک ئەمریکا، ڕووسیا، ئێران، چین و کۆریای باکوور بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە لەسەر ئاستی جیهانی لە قۆناغێکی تێپەڕبوونی نائارامی و مەترسیداردان کە دەتوانێت پەیوەندییەکانی هێزەکان سەر لە نوێ پێناسە بکاتەوە و وتی: "کاتی ئەم پرۆسەیە هێشتا نادیارە. سویسراش هاوشێوەی ئەوروپا سەبارەت بە شەڕ و قەیرانەکانی دەوروبەری ئەمنیەتی کەمەو بووەتەوە. ئەو شەڕ و هێرشەی کە ڕووسیا دژی ئۆکرانیا دەستیپێکرد، وادەکات کە ئەوروپا زیاتر لە گەڵ وڵاتانی یەکگرتووی ئەمریکا بکەوێتە هاوپەیمانیەوە."

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به شێوەیەکی جدی دەهەژێت

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاندووە و دەڵێت: " لەوانەیە ئیسرائیل نەتوانێت حەماس بەتەواوی لەناوببات. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەدواوە شەڕی بەرخۆدان لە دژی ئیسرائیل زیادیکردووە. لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ـەوە، ئیسرائیل شەڕی خۆی لە دژی حیزبوڵای لوبنان پەرە پێدا و دژی ئێران و ستراتیژی ناوچەیی وەستایەوە.

ئیسرائیل سەلماندی کە دەتوانێت هێرش بکاتە سەر ژێرخانە گرنگەکانی حکومەتی ئێران و ئەو کەسانە بکوژێت کە بۆ "ڕێگای بەرخۆدان" گرنگن. هەروەها ئێران بە مووشەکی بالستیکی بەهێزی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات. گروپە شیعە و سوننەکان لە ناوچەکە کە بەشێکیان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لاواز بوون، هەروەها تواناییەکانی حیزبوڵای لوبنان کەم بووەتەوە، هەندێک میلیشیا لە عێراق و سوریا، حوسیەکان لە یەمەن و حەماس و جیهادی ئیسلامی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین هەیە. هێرشەکانی حوسیەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن کاریگەری نەرێنی لەسەر هێڵی نێودەوڵەتی کردووە.

حیزبوڵا چەکی ئاسمانی بەهێز و کاریگەری هەیە و دەتوانێت لەناو خاکی ئیسرائیل ئامانجەکانی بپێکێت. تا ئێستا مووشەکی بالستیکی گەورە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەکارنەهاتووە. هێرشەکانی ئیسرائیل لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤ ـەوە کاریگەری جددی لەسەر سەرکردایەتی و ناوەندی فەرماندەیی باڵی سەربازی حیزبوڵا کردووە.

ئیسرائیل دەتوانێت لە کەرتی غەززە حەماس ئاستەنگ بکات، بەڵام ناتوانێت بە تەواوی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستیندا و لەناو کەمپەکانی پەنابەراندا بە تەواوی لەناوی ببات."

پێوەرە بنەڕەتیەکانی سیستەمی جیهانی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "ڕوونە کە ئێمە لە قۆناغێکی تێپەڕبوونی نائارامی و مەترسیداین کە لە ئاستی جیهاندا دووبارە پەیوەندییەکانی هێزمان سەر لەنوێ پێناسە دەکرێتەوە. هێشتا کاتی ئەم پرۆسەیە ڕوون نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، پێوەرە بنچینەییەکانی سیستەمی جیهانی ڕووبەڕووی گۆڕانکاری دەبنەوە. ڕاستیەکە ئەوەیە کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوت، نیشانەی دامەزراندنی سیستەمێکی نوێی جیهانی بەدیار دەکەوێت. لە ئەنجامدا، خواستەکانی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ زاڵبوون لە بواری ستراتیژییەوە، پێکهێنانی دوو ناوچەی جیهانییە. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بلۆکەکان: یەکەم، وڵاتانی وەک ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و ئوسترالیا، دووەم، دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان وەک چین، رووسیا، کۆریای باکوور و ئێران.

جیاواز لەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی جەنگی سارددا ڕوویاندا، ئەم دوو ناوچەیە لە جیهانێکی گلۆباڵدا پێک هاتوون. ئەکتەرەکان لە هەردوو بلۆکی بەرامبەر بەیەکدا هەوڵ دەدەن ئەو دوو هەرێمە تا ڕادەیەک سنووردار بکەن و لە هەمان کاتدا بناغە ئابوورییەکانیان لە هەرێمەکەدا بەهێز بکەن.

هەروەها هێزە هەرێمییەکانی وەک هێندوستان، سعودیە و تورکیا نایانەوێت ببنە لایەنی ئەمریکا و چین. ئەم وڵاتانە سەرەڕای بازرگانییان لەگەڵ چین، دەیانەوێت لە ڕووی سیاسەتی ئەمنیشەوە لەگەڵ ئەمریکا لە پەیوەندیدا بن. لەم چوارچێوەیەدا، نائارامی ئێستای جیهان، جەنگ و قەیرانەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا زیاتر یەکدەگرنەوە و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی ناچاری دەکەنەوە."

داعش هێشتا وەک مەترسیەک دەبێ ببینرێت

سەبارەت بە تیرۆریستی جیهادی ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە داعش و ئەلقاعیدە هێشتا لە زۆربەی ناوچەکان، سویسرا و ئەوروپا مەترسین. بەتایبەت ئەفریقا بووە بە ناوەندی گرووپە جیهادییەکان.

داعش بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ژێرزەمینی بمێنێتەوە، سەرچاوەی دارایی و ئەندامی هەیە. بارودۆخی ئاوەدانکردنەوە لە سوریا و عێراق بەر لە هەر شتێک پەیوەندی بە شەڕی دژی داعشەوە هەیە. هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگران و ئەندامانی بنەماڵەکانی داعش لە کەمپ و زیندانەکانی سوریا و عێراقدا هەن. ئەم دۆخەش وەک سەرچاوەیەک بۆ بەهێزکردنی ئەو ڕێکخراوە بەکار دێت. ئەوانەی لە ئەوروپا پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوروپا و دەبنە هەڕەشە.

هاوکات ئەلقاعیدە بەردەوامە لە کارەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی خواستە جیهادییەکانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەتایبەت بەهۆی شەڕی غەززەوە، پڕوپاگەندەی خۆی بڵاو دەکاتەوە."

پەکەکە نوێنەری سەرەکی گەلی کوردە

لە ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری سویسرا بەشێک سەبارەت بە کارەکانی پەکەکە لە ئەوروپا و ناوچەکە تەرخان کراوە، پەکەکە لە سویسرا لەنێو ئەو ڕێکخراوانەدایە کە لەژێر چاودێریدایە. ڕاپۆرتەکە پەکەکە بە نوێنەری سەرەکی گەلی کورد پێناسە دەکات و دەڵێت: "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک نوێنەری سەرەکی هەرێمی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کوردانی ئەوروپا بۆ ناساندنی شوناسی گەلی کورد لە تورکیا، سوریا و ئێران تێکۆشانی بەدوور لە توندوتیژی بەڕێوە دەبات.

پەکەکە له هەر جۆرە توندوتیژیەک خۆی دەپارێزێت

پەکەکە دڵسۆزی ئامانجەکەیە کە دەیهەوێ لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەربهێندرێت و بەو ئامانجەوە بەردەوامە. سەرەڕای ئەگەری گرژی و هەندێک ڕووداوی ئاڵۆز، پەکەکە پابەندە بە ئارمانجی ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە توندوتیژیەک. ئەگەر بارودۆخ لە باکووری سوریا و باکوری عێراق باش نەبێت یان چەند ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو پەیوەست بە پەکەکە ڕووبدات، بەڵام پەکەکە لە کار و چالاکییەکانی لە ئەوروپا و سویسرا خۆی لە توندوتیژی زیاتر بە دوور دەگرێت.