کەمئەندامی جەنگ سەردانی پرسەی شەهید عەگید ڕۆژیان کرد
کەمئەندامانی جەنگ چوونە سەردانی پرسەی شەهید عەگید ڕۆژ و ئاماژەیان بەوەکرد کە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن و تۆڵەی شەهیدان دەکەنەوە.
کەمئەندامانی جەنگ چوونە سەردانی پرسەی شەهید عەگید ڕۆژ و ئاماژەیان بەوەکرد کە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن و تۆڵەی شەهیدان دەکەنەوە.
بە دەیان کەمئەندامی جەنگی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چوونە سەردانی پرسەی شەهید عەگید ڕۆژ (شەڕڤان سیدۆ) کە لە ١٥ی شوباتدا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوو. کەمئەندامان لە بنەماڵەکەی و تەواوی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرەخۆشیان کرد.
بنەماڵەی شەهید عەگید ڕۆژ لە حەسەکە خێمەی پرسەیان دانا و بە گەرمی پێشوازییان لە کەمئەندامانی جەنگ کرد.
لە خێمەکەدا بە ناوی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی جەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە لالەش ئێزدی قسەی کرد و لەسەرەتایی قسەکانییدا شەهیدانی ئازادی بیرهێنایەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکە و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و باسی تێکۆشانی عەگید ڕۆژی بۆ ئازادی گەلان و شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.
لالەش ئێزدی گوتی: "داگیرکەر هەرگیز ناگات بە ئامانجەکانی و سەرکەوتن هی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت. بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلان لەسەر فکر و تیۆری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان خەون و خەیاڵی تورکی عوسمانی نوێ لە ناودەبات".