بە دیمەن

کۆنگرەی ستار: بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی هێرشەکان تێکۆشان بەرز دەکەینەوە

کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی ئەمڕۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە قامیشلۆ، کە ئۆتۆمبێلێک تێدا بە ئامانج گیرا، شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: "تا کۆتایی بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تێکۆشان دەکەین."

ییدانە کردنی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ

کۆنگرەی ستار بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر قامیشلۆ کە بووە هۆی شەهیدبوونی دایکێک و کوڕەکەی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەیاننامەکە لە شاری قامیشلۆ و لەبەردەم ناوەندی کولتووری- هونەری محەممەد شێخۆ لە لایەن وتەبێژی کۆنگرەی ستارەوە خوینداریەوە و بە توندی هێرشەکە شەرمەزار کرا.

ڕێحان لوقۆ وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، لەم هێرشەدا هاوڕێمان خالیدە محەممەد شەریف، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕەکەی (هەژار عەدنان سلێمان) شەهید بوون و وتی، ئامانج لە هێرشەکانی حکومەتی تورک لە ناوچەکە کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ژنانە. بۆ ئەم مەبەستەش پێشەنگەکانی شۆڕش و ئەو کەسانی لە دەوری فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی کۆبوونەتەوە بەئامانج دەگرێت."

ڕێحان لوقۆ ئاشکرای کرد، دایە خالیدە کە لەم هێرشەدا شەهید کرا، یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی کۆمەڵگا و بە وڵاتپارێزی خۆیەوە ناسرابوو. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم هێرشانە بە ڕەزامەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن و بێدەنگی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا شەرمەزار کرد.

ڕێحان لوقو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "هیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی ژنانی ئازاد بشکێنێت، ئێمە تا کۆتایی بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە دژی هێرشەکان تێکۆشان دەکەین."

بەیاننامەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.