کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە: دەبێت بۆ پاراستنی گەلەکەمان یەکبگرین

کۆنگرەی سێیەمی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە بە بەشداری ٤٠٠ ئەندام لە حەسەکە سازکرا، ئاسیە عەبدوڵا هاوسەرۆکی پەیەدە لە کۆنگرەکەدا وتی: "پێویستە ئێمەی ژنان بۆ پاراستنی خۆمان و گەلەکەمان یەکبگرین."

کۆنگرەی سێیەمی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە دروشمی "فەلسەفەی ژنان، ژیان، ئازادی گەرەنتی کۆمەڵگای ئەخلاقی، سیاسی و دیموکراتیکە" دەستیپێکرد.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات نزیکەی ٤٠٠ ئەندامی ئەنجومەن و نوێنەرانی یەپەژە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک(تەڤ-دەم) و ه سوریای دیموکراتیک(مەسەدە) و کۆنگرەی ستار، بەشدارییان لە هۆڵی کۆنگرەکەدا کرد.

دوای خولەکێک ڕێزلێنان بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی، وتاری دەستپێکی کۆنگرەکە لەلایەن ئاسیە عەبدوڵا، هاوسەرۆکی پەیەدە، پێشکەشکرا. ئاسیە عەبدوڵا بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەی پیرۆز کرد و وتی: "دوێنێ ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە سۆسەن بیرهات بوو، لەم کۆنگرەیەدا بە ڕێز و حورمەتەوە یادی فەرماندە و تێکۆشەرەکانمان دەکەینەوە. وەک ژنان، بۆ پاراستنی ناسنامە و مێژوومان، دەبێت لەسەر فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەردەوام بین لە کارەکانمان."

لە میانەی قسەکەنیدا ئاسیە عەبدوڵا سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گۆشەگیریی سەر ئەوی شەرمەزار کرد و وتی: "ئێمە پارتی یەکێتی دیموکراتیک بەتایبەتی وەک ئەنجوومەنی ژنان دەبێت بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانمان پەرە پێ بدەین."

هاوسەرۆکی پەیەدە لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی: "دەبێت ئێمەی ژنان بۆ پاراستنی خۆمان و گەلەکەمان یەکبگرین و لە دژی داگیرکاری و گۆڕانی دیمۆگرافی بوەستینەوە. دەبێت شۆڕشەکەمان بپارێزین."

پاشان هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە و کورتە فیلمێک لەسەر کارەکانی کۆنگرەی ژنانی پەیەدە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نمایشکرا.

کۆنگره به هەڵسەنگاندنی کاری ئەنجومەن بەردەوام دەبێت.