کەسایەتی وڵاتپارێز؛ جەلال حاجی خەلیل ژیانئاوای کرد

کەسایەتی وڵاتپارێز و باوکی دوو شەهید جەلال حاجی خەلیل، کە تەمەنێک لە هەموو کانتۆی جزیرە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەبرد، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٠ ساڵییدا بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد و میراتێک لە تێکۆشانی ئازادی و پێکەوەژیانی گەلانی جێهێشت.

جەلال حاجی خەلیل

جەلال حاجی خەڵکی گوندی عەتبێیی کانتۆنی جزیرەیە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری تربەسپییەوە. باوکی شەهید باهۆز باکۆک و ڕۆژنامەوانی جەنگ، حەقی باگۆکە کە لە ٢٠١٧ لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر چیایی باگۆک لە کاتی ڕووماڵدا شەهید بوو.

جەلال حاجی خەلیل یەکێکە لەو کەسایەتییە وڵاتپارێزانەیە، لەگەڵ دامەزراندنیدا، ئاشنای تەڤگەری ڕزگاری کوردستان دەبێت و بە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسی  کورد لە نێو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا تێکۆشانی بەڕێوەبرد.

جەلال حاجی خەلیل لە ساڵی ١٩٩٤دا چاوی بە ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێت. جەلال حاجی یەکێکە لە ڕیشسپیانی کانتۆنی جزیرە، ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و خۆشەویستی لە نێوان نەتەوەکانی هەرێمەکەدا. بە دەرکەوتنی شۆڕشی ١٩ی تەممووز، وەک کۆمیتەی هاوپشتیکردن جێگەی خۆی لە نێو ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگرێت و ساڵانێک بە بێ بچران تێدەکۆشێت.

تەرمی وڵاتپارێز و باوکی دوو شەهید، جەلال حاجی خەلیل ئەم بەیانییە (١٦ی نیسانی ٢٠٢٥) لە گوندی سیدکای سپاردەی خاک کرا.