لە عامودێ تەقینەوەیەک ڕوویدا: کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار
لە گەڕەکی مەساکینی عامودێ تەقینەوەیەک ڕوویدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژنێکی بەساڵاچوو بریندار بوو. بەڵام هۆکاری تەقیەنەوەکە هێشتا نەزانراوە.
لە گەڕەکی مەساکینی عامودێ تەقینەوەیەک ڕوویدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژنێکی بەساڵاچوو بریندار بوو. بەڵام هۆکاری تەقیەنەوەکە هێشتا نەزانراوە.
لە گەڕەکی مەساکینی عامودێ ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا، کە هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە. لە ئەنجامدا ٢ کەس بوونە ئامانج.
زانراوە کەسێک بەناوی هانی خەلەف (٣٥ ساڵ) کە بە سەختی بریندار بوو، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قامیشلۆ بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. هەروەها ژنێک بەناوی ترفە جۆلی تەمەن ٧٤ ساڵ دوای چارەسەری لە نەخۆشخانەی عامودێ دەرچوو.