لە بۆردوومانی عەین عیسا، ٣ منداڵ برینداربوون
لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا، لە یەک خێزاندا ٣ منداڵ برینداربوون.
لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا، لە یەک خێزاندا ٣ منداڵ برینداربوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندەکانی رۆژئاوای عەین عیسا و گرێسپی داگیرکراویان تۆپباران کرد.
کەمپەکانی زەنوبە و نەحیت و سەبع جەفار و عەین عیسا بە تۆپ و هاوەن، تۆپباران کران.
لە ئەنجامی هێرشی سەر دەوروبەری عەین عیسا لە هەمان خێزان ٣ منداڵ بە سووکی برینداربوون.
خوشک و براکان بە ناوی مەحمود جاسم عەبد (٣ ساڵ)، بوشرا جاسم عەبد (١٦ ساڵ) و ئیسماعیل جاسم عەبد (١٤ ساڵ) برینداربوون و برانە نەخۆشخانەی عەین عیسا.