لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا
لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە حەلەب ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.
لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە حەلەب ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.
لە شارەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەجۆشێکی پیرۆزکرا.
حەلەب
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و پەیەدە لە هۆڵی عەفرین لە گەڕەکی شێخ مەقسوود ئاهەنگێکیان ئەنجامدا، نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و دانیشتووان و ڕیشسپیانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەشداربوون.
لە ئاهەنگەکەد بەڕێوەبەری مەجلیسی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، ئاڤاشین حەلەب ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە گەلی کورد و دۆستەکانیان و ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد.
ئاڤاشین تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا گوتی: " ئەم بەرخۆدانە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو جیهان دیاری دەکات. گەریلا بۆ بوونی گەلی کورد شەڕ دەکەن. لەسایەی ئەوان گەیشتوینەتە ئەمڕۆ. تا گەیشتن بە سەرکەوتن و ئازادی، شوێنکەوتەی گەریلا و ڕێبەر ئاپۆ دەبین".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
دێرک
لە شاری دێرک لە گۆڕەپانی ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕی شەهید باوەڕ ئاهەنگێک ڕێکخرا.
ئەندامی پەیەدە ئەحمەد کالی ڕایگەیاند دامەزراندنی پەکەکە، دامەزراندنی ژیانی ئازادی گەلانە، ئەم ڕۆژە پێکەوەژیان و خوشک و برایەتیی گەلان نیشان دەدات.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
گەرکی لەگی
هەروەها لە ڕمێلان ئاهەنگێک ئەنجامدرا.
ئەندامی پەیەدە ئایهان موراد گوتی: "ئەگەر پەکەکە نەبوایە ئەمڕۆ ئێمە لەناوچووبووین. ئەم پارتە ئێمەی فێری تێکۆشان و بەرخۆدان بۆ ئازادی کرد".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
عامودا
هەروەها لە عامودا ئاهەنگێک ئەنجامدرا. ئەندامی پەیەدە سەعید چۆلی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و دەربارەی قۆناغی دامەزراندنی پەکەکە و قۆناغەکانی بەرخۆدان دوا.
نوێنەری دەستەی بنەماڵەی شەهیدانی شاری عامودا، جەواهیر عوسمان بەڵێنی دا بە درێژەدا بە بەرخۆدان لەسەر ڕێچکەی شەهیدان.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.