لە چیای قەرەچووخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوە ڕوویدا

ڕاگەیاندرا لە چیای قەرەچووخی نزیک شاری دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوە ڕوویداوە.

تەقینەوە لە قەرەچووخ

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە چیای قەرەچووخی نزیک شاری دێرک تەقینەوە ڕوویداوە.

ڕاگەیاندرا تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕوویداوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشتر چەند جارێک چیای قەرەچووخی کردووەتە ئامانج.