لە دێرەزۆر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە ٣ منداڵ بە سەختی برینداربوون

لە شارۆچکەی خەشامی سەربە دێرەزۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕدا ٣ منداڵ بە سەختی برینداربوون.

لە شارەچکەی خەشام سەر بە دێرەزۆر بەهۆی تەقینەوەیمینی پاشماوەی شەڕ ٣ منداڵ برینداربوون.

راگەیەندرا کە هەر سێ منداڵەکە کاتێک لە ناو کێڵگەیەکدا یارییان دەکرد، مین بەواندا تەقیوەتەوە. لە ئەنجامدا هەر سێ منداڵەکە بە سەختی برینداربوون. منداڵە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری حەسەکە.

بەگوێرەی هەواڵێکی روانگەی سوریی مافەکانی مرۆڤ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سوریا بەهۆی تەقینەوەی مین ٨ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسیش کە ١٣کەسیان منداڵ بوون، برینداربوون.