لە دێرەزور کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراتیک بە ڕێکخستن دەکرێت

دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا دێرەزور لە لایەن قەسەدەوە ڕزگار کرا، چەندین دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزرێنران. یەکێک لەو دامەزراوەنە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە کە لایەن تەڤ-دەمەوە دامەزرێنراوە.

شاری دێرەزور لە ٢٠١٤ەوە بۆ لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعشدابوو، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ەوە ڕزگارکرا، بەڵام بە ئێستاشەوە چەندین شانەی نوستووی چەتەکانی داعش بوونیان هەیە، کە لە هەرێمە داگیرکراوەکانی دەوڵەتی تورکەوە هاوکاری وەردەگرن. بۆیە وێڕای هێرشی گرووپەکانی سەر بە حکومەتی شام، هێرشی ئەم چەتانەی داعش بوونیان هەیە.

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانیشدا گەلی هەرێمەکە لە هەوڵداندان لە چوارچێوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا سیستەمی خۆیان دامەزرێنن؛ لە سیستەمی خۆپاراستنەوە تا بگات بە یەکنەکانی ئاسایشی کار، لە دامەزراوەکانی ژنانەوە تا بگات بە شارەوانییەکان، لە کۆمۆنەکانەوە تا ئەنجومەن و ڕیکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی... چەندین دامەزراوە دامەزرێنراون. ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراتیک کە لە لایەن تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)ەوە دامەزرێنراوە یەکێکە لەو دامەزراوانە. لەو بارەیەوە ئەندامی تەڤ-دەم سەجا ئەلحوەیدی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و باسی لە ئاستەنگیەکان، وە بەشداری ژنان لەو دامەزراوەیەکرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا ئەندامی تەڤ-دەم سەجا ئەلحوەیدی ئاماژەی بەوەدا ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەساڵی ٢٠٢١ەوە دامەزرێنراون و وتی: "ئەم قۆناغە بە پێشەنگایەی تەڤ-دەم بەڕێوەچوو. بێگومان بە هۆی بوونی بیرکردنەوەی داعشییەوە لە نێو کۆمەڵگەدا لەسەرەتادا زەحمەتییەکان زۆربوون و بوونی ئەم ڕێکخستنانە قبوڵ نەدەکرا. بەڵام وێڕای هەموو ئاستەنگیەکان بەردەوام بووین لە دامەزراندی ڕێکخستنەکە. ئێمە لە سەندیکای پیشەیی دەستمان پێکرد: سەندیکای پزیشکان، شۆفێران، جووتیاران، پارێزەرانمان پێکهێنا. هەروەها سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری دامەزرێنرا. مەبەست لەم دامەزراوانە دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی هەر گروپێکی پیشەیی و کارکردن و بەڕێوەبردنی پیشەکەیان بوو لە چوارچێوەیەکی یاساییدا. هەموو دامودەزگاکان لەژێر چەتری تەڤ-دەم کۆکراونەتەوە و لە چوارچێوەی یاساکانی خۆبەڕێوەبەریدا کاردەکەن."

'سیستەمی کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراسی بە پێی پێوەرە دیموکراسیەکان بنیات نراوە'

لە بەردەمیدا سەجا ئەلحوەیدی ئاماژەی بەوەدا ئامانجی دەستپێکمان کۆکردنەوەی سەندیکا بچوکەکان بوو و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "بەڵام لە ئێستادا ژمارەی ئەندامانی کۆی سەندیکاکان زیاترە لە هەزاران ئەندام، کە سەندیکای یەکێتی جوتیارن لە سەندیکا هەرە گەورەکانمانە، زیاتر لە ٦٠ هەزار ئەندامی هەیە، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە. چونکە هەرێمەکە هەرێمێکی کشتووکاڵییە. وە سەندیکای بازرگانان زیاتر لە هەزار ئەندامی هەیە. سیستەمی کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراسی بە پێی پێوەرە دیموکراسیەکان بنیات نراوە. پێش ئەوەی بڕیارێک بدرێت، کۆنفرانس یان کۆبوونەوەی گشتی بەڕێوەدەچێت کە هەموو ئەندامان تێیدا بەشدارن. ئەم بوارانە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و پەسەند دەکرێن. ئەم کۆنفڕانس و کۆبوونەوانە هەموو دامودەزگاکان دەگرێتەوە. بڕیار و پلانە ئامادەکراوەکان دەخرێنە بەردەم دامودەزگا گشتییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بە کردەوە کاریگەری ئەرێنی بەرچاویان هەیە."

سەجا ئەلحوەیدی ڕایگەیاند، داعش و حکومەتی دیمەشق و زۆرێک لە هێزەکانی تر لە هەوڵی دروستکردنی بشوێی و ئاڵۆزییە لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان لە دژی ئەم دۆخە شەڕ دەکەن. سەجا ئەلحوەیدی باسی لەوەشکرد، ئەو پرسەی کە زۆرترین زەحمەتی دەهێنایە پێشییان ڕازیکردنی ژنانە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو دامەزراوانەوە بکەن، چونکە ژنان ساڵانێکە لەم هەرێمەدا چەوسێنراوەنەتەوە، ئاسان نییە بە چەند ڕۆژێکدا ڕێکبخرێن و بەشداری ئەو ڕێکخستنانە بکەن.

'بەشداربوونی زیاتری ژنان هێزمان پێدەبەخشن'

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەلحوەیدی باسی لە زیاتربوونی ئەندامانی ژن لە سەندیکاکاندا کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بەقسەکانی هێنا: " لەم بارودۆخەی ئێستادا ژنان دەتوانن بە ئاسانی بچنە ناو ئەو دامەزراوانەوە؛ هەروەها لەسەر ئاستی فەرمی کار دەکەن و ژمارەیان لە هەندێک بواردا زیاترە لە ژمارەی پیاوان. ئەم پێشهاتە بە دڵنیاییەوە هێزمان پێدەبەخشێت. چونکە خەباتێکی گەورە بۆ ماوەیەکی درێژ ئەنجامدرا و بە قوربانیدانی زۆرەوە، ئازاری گەورەمان چەشتووە بۆ ئەو خاڵەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، سەرچاوەیەکی گەورەی مۆڕاڵە. بێگومان ناتوانین بڵێین هەموو سەختی و کێشەکانمان چارەسەر کردووە. بەڵام دەتوانم ئەمە بڵێم، ژنان لە شوێنێکی وەک دێرەزور لە هەموو کایەکانی ژیاندا؛ لە پەروەردەوە تا ئەنجومەن، خواستەکانیان لە ئاستی لەسەدا ٦٠ دەستبەردەکەن. لە ئێستادا تەنها لە بواری پەروەردەدا چوار هەزار مامۆستای ژن هەیە. لە ناو سەندیکای جوتیاراندا ١٠ هەزار ژن هەیە. ئەم وێنەیە کە دەرەنجامی تێکۆشانمانە مۆراڵێکی گەورەمان پێدەبەخشێت. بێگومان ئامانجی بنەڕەتییمان ئەوەیە پرۆسەی نەتەوەی دیموکراتیک بە گوێرەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بڵاوتربکەینەوە و جێبەجێیبکەین."