لە عەفرینی داگیرکراو ٣ کەسی دیکە ڕفێندران

لە عەفرینی کوردان کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە داگیرکراوە، ٣ کەسی دیکە لە لایەن هەواڵگری تورکەوە ڕفێندران.

سەرچاوە هەواڵییە خۆجییەکان لە عەفرینەوە ڕایانگەیاند لەگوندی مەکای خوارو ٣ کەسی دیکە لە لایەن سیخوڕی تورک و گروپە چەتەی شارکییەوە ڕفێنداون.

بە گوێرەی ئەوە سەرچاوانە؛ ئەو کەسانەی ڕفێندراون ناوییان محمەد حەنان سەیدۆ (٣٧)، عەلی مەحمود نەنکاوی (٣٦) و حسێن عەبدوڵا عەدە (٣٧)ی ساڵن.