لە گرێ‌سپی ٩ چەتە کوژران

لە شاری گرێ‌سپی داگیرکراو لە شەڕی ناخۆیی و ململانێی نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا ئاڵۆزی درووستبووە و ٩ چەتەیان لە یەکتر کوشتووە.

جارێکیتر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ‌سپی داگیرکراو درووست بوو، لە ئەنجامدا ٩ چەتە کوژران و ١٠ چەتەی تر بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، لە شاری گرێ‌سپی داگیرکراودا لە ڕۆژئاوای کوردستان، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناو خۆیاندا بوو بە شەڕیان و لە ئەنجامدا ٩ چەتە کوژرا و ١٠ چەتەی تر بریندار بوون.

دووبارەبوونەوەی شەڕەکانیان

هەمان ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە؛ دوو ڕۆژ لەمەوبەریش بەهەمانشێوە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناو خۆیاندا بووە بە شەڕیان و لە ئەنجامدا حەوت چەتە برینداربووە.