لە حەڵەب خاڵی پشکنینی هاوبەش دانرا
لە دەوربەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافییەی حەلەب، هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی دیمەشق خاڵی پشکنینی هاوبەشیان دانا.
لە دەوربەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافییەی حەلەب، هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی دیمەشق خاڵی پشکنینی هاوبەشیان دانا.
لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بەندی ٥ی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرافییە و دەسەڵاتی دیمەشقدا، ئەمڕۆ خاڵەکانی پشکنینی گەڕەکەکانی سەر ڕێگەی عەوار و سکای نێوان هەر دوو گەڕەکە و گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب لا بران.
لە دوای لابردنی خاڵی پشکنینەکە، بە ئامادەبوونی ئەنجوومەنی هەر دوو گەڕەکەکە و نوێنەرانی دەسەڵاتی دیمەشق، خاڵی پشکنینی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی شێخ مەقسود-ئەشرافییە و هێزە ئەمنییەکانی دەسەڵاتی دیمەشق دادەنرێت.