لە حەلەب پرسە بۆ شەڕڤانی هەرەئە شەهید غەمگین دانرا
بۆ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) شەهید غەمگین حەلەب (خەلەف داهیر) لەپێش ماڵیاندا خێمەی سەرساغی دانرا.
بۆ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) شەهید غەمگین حەلەب (خەلەف داهیر) لەپێش ماڵیاندا خێمەی سەرساغی دانرا.
بۆ شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) شەهید غەمگین حەلەب (خەلەف داهیر) کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمیدا شەهید بوو، لە حەلەب پرسەی بۆ دانرا.
وێڕای ئامادەبوونی بەرچاوی دانیشتوانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، ئەنجوومەن، پارتە سیاسییەکان و یەکنەکانی پاراستن بەشداری پرسەکەیان کرد.
'ئازادی و ئاشتی دەرنجامی فیدایەتی شەهیدانە'
لە پرسەکەدا خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان تەرخانکرا، دواتر نوری شێخۆی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی شێخمەقسود و ئەشرەفییە بەناوی ئەنجومەنەوە سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "بە فیداکاری شەهیدانەوە وڵات ئازاد دەبێت و ئاشتی دێتە ئاراوە."
هەر لە پرسەکەدا فەریدە زەکەریا لە بەڕێوەبەری ئەنجومەنی شەهید شیلان کۆبانێ باسی لەوەکرد بە خەباتی پێکەوەی دەستکەوتەکانمان بەدەستهێناوە و پێکەوەیش تا دوا هەناسەی ژیانمان پارێزگاری لێ دەکەین.
دواتر ناوی شەهید خوێندراوە و بە دروشمی 'شەهید نامرێ'ەوە ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و مەراسیمەکە کۆتایهات.