لە حەلەب سێ ڕۆژە شەڕ بەردەوامە
ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ لە نێوان چەتەکانی تەحریر شام و هێزەکانی حکومەتی شامدا بەردەوامە.
ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ لە نێوان چەتەکانی تەحریر شام و هێزەکانی حکومەتی شامدا بەردەوامە.
سێ ڕۆژە بە بەردەوامی پێكدادانی توندی تەحریر شام هاوشان بە چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە دژی هێزەكانی حکومەتی شام لە حەلەب بەردەوامە، بەپێی ئامارەكان تا ئێستا بەهۆی ئەو شەڕانەوە ٢١١ كەس لە هەردوولا كوژراون، هەروەها ٢٠ هاوڵاتی مەدەنیش كوژراون.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ماوەی سێ ڕژە بە بەردەوامی پێكدادانی توندی هەیئەی تەحریر شام هاوشانی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەدژی هێزەكانی حکومەتی شام بەردەوامە ڕووبەڕووبوونەوەكان لە چەند بەرەیەك لە گوندەكانی ئیدلب و حەلەب ڕوودەدەن، كە بەردەوام لە ژێر تۆپباران و بۆردوومانی ئاسمانی توند دایە.
چەتەكانی دەوڵەتی تورك چەند ناوچەیەك لە گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، سنووری باشوور و ڕۆژئاوای حەلەب-یان داگیر كردووە، لەوانە: گوندەكانی تەل قەرەتبین، ئەبو قەنسا و تەلحیە لە لادێكانی ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، ئەمە جگە لە داگیركردنی شارۆچكەكانی مەنسورە و جب كاس و باوابیە، سایلۆی خان تومان كە گرنگییەكی ستراتیژییان هەیە.
بەپێی ئامارەكانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ژمارەی كوژراوان لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەكە گەیشتووەتە ٢١١ كەس كە لەنێویاندا:
١٠٩ كەس لە لایەن چەتەكانی تەحریر شام.
٢٠ چەتە لە سوپای نیشتمانی لایەنگرانی دەوڵەتی تورك.
٨٢ كەس لە هێزەكانی ڕژێمی سووریا.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییە توندەكانی ڕووسیا ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، كە بەم شێوەیە بوون
لە ئەنجامی بۆردوومانێكی زەمینی منداڵێك گیانی لەدەستدا.
١٩ هاووڵاتیی دیكە كوژران كە چوار منداڵ و سێ ژن تیادا بوو.
ئەوەش لەكاتێكدایە هێرشی چەتەكان بۆسەر هێزەكانی ڕژێمی سوریا بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی توركە.