لە حەلەب و شەهبا گۆشەگیری شەرمەزارکرا

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب و لە شەهبا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

دەیان کارمەندی تەندروستی کۆمیتەی تەندروستی کۆنگرەی ستار و مەجلیسی تەندروستی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب و شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.

کارمەندی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر دوحا ئیبش و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی تەندروستی کۆنگرەی ستار نەسرین محەمەد ڕاگەیاندراوەکانیان خوێندەوە.

لە شەهبا، ئەندامانی یەکێتی ئێزدییەکان، دەستەی ژنان، کۆنگرەی ستار، مانگی سووری کورد، دەستەی تەندروستی، و کارمەندانی ناوەندی پزیشکی سروشتی شاهمەران بەشدارییان کرد. ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئەڤین عەلی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، "سزای دیسپلین"ـی دەسەڵاتی تورک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا و گوترا: "تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، تەندروستی ئێمە. هەستدەکەین ڕێبەرێتیمان لە مەترسیدایە".

بانگەواز لە سی پی تی و ڕێکخراوە تەندروستییەکانی جیهان کرا بەرامبەر ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەنگاوی جدی لەم بوارەدا بنێن.

بەڵێندرا بۆ بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکی.

پێش چەند ڕۆژ، دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری حەسەکە، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامە تەندرووستییەکانی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکی بە دروشمی "گۆشەگیری گەورەترین مەترسییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافی ژیان" ئەنجامدا.