لە حەما هێشکرایە سەر گوندی عەلەوییەکان: ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندرا لە گوندی ئەلعەنزەی باکووری حەما، لە هیرشی گرووپەکانی سەر بە هەتەشە، ٥ کەس کوژراون و یەکێکیان منداڵێکی ١٢ ساڵانە.

هێرش بۆ سەر عەلەوییەکان

گرووپە چەکدارەکان کە دەگوترێت سەر بە دەستەی تەرحریر ئەلشام (هەتەشە)ـن، ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر گوندی ئەلعەنزەی باکووری حەما کە هاوڵاتیانی مەزهەبی عەلەوی تێیدا دەژین. چەکدارەکان ٥ کەسیان کوشت کە لەنێویاندا کەسی بەتەمەن و منداڵێکی ١٢ ساڵان هەبوو، وە چەندین کەس برینداربوون.

دانیشتووان بانگەوازیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، دەستبەجێ دەستوەردان بکەن و ئەم کارانە ڕاوەستێنن و بکوژان سزا بدەن.

سۆهر: لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، ٣٥ حاڵەتی کوشتن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند هێزەکانی سەر بە ئیدارەی نوێی سوریا، لەماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، ٣٥ کەسیان کوشتووە کە زۆرینەیان سەربازی سەردەمی ئەسەد بوون.

سۆهر جەختی کردەوە، عەلەوییەکان دەکرێنە ئامانج.