لە هێرش بۆ سەر منبج شەهید و بریندار هەیە

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر ناوچە مەدەنییەکانی منبج. ڕاگەیەندراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید و بریندار هەیە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئەلبوغاز و ئەوسەجلی لە ڕۆژئاوای کانتۆنی منبج.

ڕاگەیەندرا کە ماڵێک لە گوندی ئەلبوغاز تۆپباران کراوە و بەو هۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.