لە هێرشە داگیرکەرییەکاندا ٦٠٤ بیری ئاو لەکارکەوتوون
یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە رایەگیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر هەرێمە، ٦٠٤ بیری ئاوی خواردنەوە لەکارکەوتوون.
یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە رایەگیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر هەرێمە، ٦٠٤ بیری ئاوی خواردنەوە لەکارکەوتوون.
یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە لە شاری حەسەکە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کردنە ئامانجی ژێرخانی هەڕێمەکە شەرمەزارکرا.
جێگری هاوسەرۆکی یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە بێریڤان عومەر راگەیەندراوێکی خوێندەوە. ئەندامانی یەکێتییەکە لە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکەوە بەشداری کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەزار و ١٦٨ هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی هەڕێمەکە و ناوەندە خزمەتگوزارییە ستراتیژییەکان، پاڵاوگەکانی نەوت، وێستگەکانی گواستنەوە کارەبا، فڕن و کۆگاکانی ئاردی بۆردومان کردووە.
ئەوەش دەستنیشانکراوە کە بە هۆی هێرشەکانەوە، سوتەمەنی نەگەیشتووەتە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان بەتایبەتی وێستگەکانی ئاوی خواردنەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆریان لەکارکەوتوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکراکرا، کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٦٠٤ بیری ئاوی خواردنەوە لەکارخراون، ئەندامێکی یەکەی ئاگرکوژێنەوەش لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکاندا برینداربووە.
هەر لەو راگەیەندراوەدا باس لەوەشکراوە کە شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە بە هەموو هێزیانەوە هەوڵ دەدەن کە خزمەتگوزارییە گرنگەکان پێشکەش بە دانیشتوان بکەن.
یەکێتی شارەوانییەکان لە راگەیەندراوەکەیاندا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزارکرد، پشتیوانی خۆیشیان بۆ هێزکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دووپاتکردەوە.