لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک منداڵێک بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی مەزنی ناوچەی شێراوا. لە ئەنجامدا منداڵێک بریندار بوو.

پەیامنێرانمان ڕایانگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردووەتە سەر گوندی مەزنی ناوچەی شێراوا. لە ئەنجامدا منداڵێک کە ناوی نەزانراوە بریندار بوو. منداڵە بریندارەکە بۆ چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی تەل ڕەفعەت.